چاویارنیوز ـــ هەزاران کەس ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ڕیدوود سیتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بۆ یادی ٤٦ ساڵەی ڕۆژی فەرهەنگی فەلەستین کۆبوونەوە، ئاهەنگێک کە پڕ بوو لە جۆش و خرۆش و ڕەنگدانەوەی کولتوور و هونەر و خۆڕاگری گەلی فەلەستین.
یازان ئێلیان دانیشتووی شاری سەن خۆزێ لەمبارەیەوە دەڵێت: گرنگترین شت کە دەمەوێت کەسانی دیکە لەم فێستیڤاڵەدا ئەزموونی بکەن ئەوەیە کە فەلەستینییەکان بەو شتە ناسراون،”میوانداری”، تۆ دەچیتە هەر کۆشکێک، ئەوان بە زەردەخەنەوە سڵاوت لێ دەکەن.
ئیلیان لەگەڵ هاوڕێ غەیرە فەلەستینییەکانی هاتە ئەو بۆنەیە بۆ ئەوەی باسی پارچەیەک لە کولتوری نیشتمانەکەی بکەن. لە کۆشکە جیاوازەکاندا نمایشی “تەرز” (چەرموو)ی نەریتی فەلەستینی، کاری دەستی، خواردنی ڕەسەن، جل و بەرگی نەریتی و مۆسیقای سۆزداری فەلەستینی نمایشکرابوو.
لە نێو ئەو هونەرمەندە دیارانەی کە لەو ڕۆژەدا نمایشیان کرد، دانا سەڵاح، گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی فەلەستینی، کە شاڵێکی فەلەستینی (چەفییە)ی لە گەردن ئاڵا بوو، یەکێک بوو لە نمایشکارە سەرەکییەکان، کە جەماوەرێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئامادەبووان بە جۆش و خرۆشەوە گۆرانییەکانی بە زمانی عەرەبی دەیگوت، دەوتەوە.
هەرچەندە ڕۆژی فەرهەنگی فەلەستین بە تەواوی تایبەت بوو بە ئاهەنگگێڕان بۆ میراتی فەرهەنگی فەلەستین، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئاگربەستی لاوازی ناوچەکە، زۆرێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی ئەمریکا هێشتا چاوەڕوانی ئاشتییەکی هەمیشەیی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین دەکەن.
No Comment! Be the first one.