چاویارنیوز _ ئەم چایخانەیە دەکەوێتە شاری هەولێر و تەنیشت قەڵای دێرینی هەولێر، چایخانەی مەچکۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین چاخانەکانی هەرێمی کوردستان و بەناوبانگترینی شاری هەولێرە، لە ساڵی 1940 کراوەتەوە و تاوەکو ئێستا و دوای 85 ساڵ بەردەوامە.
چایخانەکە، جگە لەوەی شوێنی پێشکەشکردنی چا و ئاو و خواردنەوەیە، شوێنێکی کەلتووریشە، کە جێگە و شوێنی کۆبوونەوەی ئەدیبان و نووسەران و رۆشنبیرانن لە کۆن و ئێستاشدا و شوێنێ بەڕێوەچوونی چالاکی هونەریش بوون وەک وتنی بەستە و حەیران تیایدا.
مەجید مەچکۆ ساڵی 1940 چاخانەکەی کردووەتەوە دواتریش کاتێک کۆچی دوایی کردووە، تەحسین مەچکۆی کوڕی بەڕێوەیبردووە لە ساڵی 1963وە تاوەکو ساڵی 1991 و دوای کۆچی دوایی ئەویش براکەی کە موحسین مەچکۆیە بەڕێوەی دەبات.
لەئێستادا، چایخانەکە شوێنێکی قەرەباڵغ و ناونیشانێکی ناسراوی شاری هەولێرە.
No Comment! Be the first one.