چاویارنیوز ـــ فیلمی “ڕۆژی لەدایکبوون” لە نووسین و دەرهێنانی ڕاحێلە کەرەمی و بەرهەمهێنانی حجەت بابایی بەشداری سی و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژینگە و مافەکانی مرۆڤ لە بەرازیل(ECOCINE) دەکات.
ئه م فیستیڤاڵه مێژووییه کە تەمەنی 33 ساڵه یەکێکه له کۆنترین و ناودارترین ڕووداوەکانی سینەمایی جیهان که تیشک دەخاته سەر ژینگه و مافەکانی مرۆڤ و ئەمساڵیش لەگەڵ COP30 لە شاری بێلێم لە بەرازیل بە شێوەی تێکەڵاو (ئامادەبوون و ئۆنلاین) بەڕێوە دەچێت. سی و سێیەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 7ی تشرینی یەکەم تا 5ی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری بێلێم لە بەرازیل بەڕێوە دەچێت. شایانی باسە ئەم کورتە فیلمەش بەم دواییانە بۆ چل و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ویتەرشتات لە ئەڵمانیا هەڵبژێردرا. پوختەی چیرۆکی “ڕۆژی لەدایک بوون” دەڵێت: “ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونمە، دایکە، و دەبێت خۆشترین ڕۆژی ژیانم بێت…”
شەقایق فەریاد شیران و ماهانا ئیخلاس وەکوو ئەکتەرانی سەرەکەی فیلمەکە دێنە ئەژمار.
No Comment! Be the first one.