چاویارنیوز ـــ پاش کۆچی دوایی مامۆستا مەحمود فەرشچیان، کەسایەتییەکی بەناوبانگی نیگارکێشی ئێران، ڕێوڕەسمێکی بەرزڕاگرتنی یادی، لە ژێر ناوی “شاعیری ڕەنگ و خۆشەویستی” ڕۆژی هەینی 15ی خەزەڵوەر لە ڤیەننا بە بەشداریی دامەزراوە فەرهەنگیەکانی ئێران و نەمسا بەڕێوە دەچێت.
بە بۆنەی کۆچی دوایی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هونەری هاوچەرخی ئێران، نووسینگەی ڕاوێژکاری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەمسا، بە هاوکاری ماڵی حیکمەتی ئێران لە ڤیەننا، بۆنەیەکی تایبەت بە ناوی “شاعیری ڕەنگ و خۆشەویستی” بەڕێوە دەبات.
ئامانجی ئەم ڕێوڕەسمە ڕێزگرتنە لە هونەری باڵا و خزمەتەکانی “مەحمود فەرشچیان”، ماموستای دیاری نیگارکێشی ئێران. هەروەها کۆمەڵەی ڕۆشنبیری حافز و پورگستاڵ لە نەمسا بەشداری ئەم چالاکییەدا دەکات. ئەم بەرنامەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە میراتی هەمیشەیی فەرشچیان لە بواری هونەر و ڕۆشنبیریدا.
مەحمود فەرشچیان بە یەکێک لە گەورەترین مامۆستاکانی نیگارکێشی فارسی ناسراوە. بەرهەمەکانی ناوبراو کە تێکەڵێکە لە نەریتە کۆنەکانی ئێران لەگەڵ توخمی مۆدێرن و عیرفاندا، لە مۆزەخانە و پێشانگا جیهانییەکان، لەوانە ئەوروپا، ئەمریکا و ئاسیا نمایشکراون و چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.
No Comment! Be the first one.