چاویارنیوز ـــ کورتە فیلمی ئێرانی “مەڕ” لە دەرهێنانی هادی بابایفەر، لە دوایین دەرکەوتنی جیهانیدا، توانی بەشداری لە فێستیڤاڵەکانی “ناشڤیل” لە ئەمریکا و “ئەستێتیکا” و “نۆرویچ” لە بەریتانیا بکات.
کورتە فیلمی “مەڕ” لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هادی بابەیفەر، گەیشتە ٥٦مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ناشڤیل (Nashville Film Festival)
فێستیڤاڵەکە کە لە ساڵی ١٩٦٩ەوە لە شاری ناشڤیل لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین بۆنە سینەماییەکانی جیهان.
٥٦مین خولی فێستیڤاڵەکە لە ١٨ تا ٢٤ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، براوەی باشترین کورتە چیرۆک و دۆکیۆمێنتاری و ئەنیمەیشنی فێستیڤاڵەکە بە خەڵاتی ئۆسکار دەناسێنێت.
کورتە فیلمی “مەڕ” لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هادی بابەیفەر، هەروەها گەیشتە پازدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەستێتیکا (Aesthetica Film Festival).
شایانی ئاماژەیە کە فێستیڤاڵەکە لەلایەن گۆڤاری هونەر و ڕۆشنبیری (Aesthetica Magazine)ەوە ڕێکدەخرێت و لەلایەن زانکۆی یۆرک سانت جۆن و کۆلێژی پەیوەندییەکانی لەندەن و ڕێکخراوەی فیلمی بەریتانی پاڵپشتی دەکرێت.
فێستیڤاڵەکە لە ٥ تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە شاری یۆرک لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و یەکێکە لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی سینەمایی لە بەریتانیا و لەلایەن کۆمپانیای بافتا و بیفا پەسەندکراوە.
کورتە فیلمی “مەڕ” لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هادی بابایفەر، هەروەها سەرکەوتنی بۆ شانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی نۆرویچ لە ئینگلتەرا بەدەستهێنا.
فیلمەکە لە درێژەی ئامادەبوونی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی “فیلمە نێودەوڵەتییە کورتە خەیاڵییەکان”ی فێستیڤاڵەکەدا، لەگەڵ پاڵێوراوانی دیکەدا ڕکابەری دەکات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی نۆرویچ لە ئینگلتەرا لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم فێستیڤاڵەش مافی بەشداریکردنیان لە “ئەکادیمیای هونەری فیلم و تەلەفزیۆنی بەریتانی (BAFTA)”دا هەیە.
ئەم خولە فێستیڤاڵەکە لە ٣ تا ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری نۆرویچ لە ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.