چاویارنیوزـــ بەئامانجی گەیاندنی چیرۆكە نەگێڕدراوەكانی كوردستان لە ناوەندە جیهانییەكانی بواری سینەما، درووستكردنی سندووقی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی ڕاگەیێنرا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كوردستان وڵاتی چیرۆكە نەگێڕدراوەكانە، لە چیرۆكە تراژیدییەكانی ئەنفالەوە تاوەكو چیرۆكە سەرسووڕهێنەرەكانی بەرخۆدان و خۆڕاگری، ئەو چیرۆكە جوان و پڕواتا و سەرنجڕاكێشانەی کە جیهان تامەزرۆی بیستن و بینینیانە.
ماوەیەكە كەسانی پسپۆڕ لەبواری سینەما سەرقاڵی بونیادنانی ژێرخانێكی پتەون بۆ سینەمای كوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستان-سلێمانی دامەزرێنرا.
کۆمیسیۆنی فیلمی كوردستان – سلێمانی، ئامانجییەتی کوردستان بخاتە سەر نەخشەی سینەمای جیهانی و دەبێتە پردێکی پەیوەندیی لەنێوان کوردستان و کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی فیلم تا لە کوردستان فیلم بەرهەم بهێنن و دەرفەتیش دروست دەکات بۆ بەشداریکردنی ئەکتەر و سینەماکارانی کورد لەو بەرهەمە جیهانییانەدا. هەروەها لەڕێی ڕاهێنانی پیشەییەوە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کارامەیی سینەماکارانی کوردستان.
لەچوارچێوەی پشتیوانیكردنی بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی كوردی و سینەماكارانی كورد، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دروستكردنی سندووقی بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی ڕاگەیاند.
No Comment! Be the first one.