چاویارنیوز ـــ کورته فیلمی”دەشت گۆرانی دەڵێت” له نووسین و دەرهێنانی “گیتا فەیزی” و بەرهەمهێنانی “دیمەن زەندی” گەیشتە بەشی کێبڕکێی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی “دێلا لێسینیا” له ئیتاڵیا.
کورتە فیلمی “دەشت گۆرانی دەڵێت” لە دەرهێنانی “گیتا فەیزی” گەیشتە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دێلا لاسینیا لە ئیتاڵیا. پوختەی چیرۆکی “دەشت گۆرانی دەڵێت”، باسی چیرۆکێک دەکات کە لە نێو ڕۆتینی ڕۆژانەی کچێکی شواندا، گورگێک هێرش دەکاتە سەر مێگەلەکە. ئەم هێرشە دەبێتە هۆی بڕیارێکی گرنگ بۆ ئەو کچە.
فیستیڤاڵی فیلمی دێلا لێسینیا لە ساڵی 1995 دامەزراوە. سەرەتا ئەم فێستیڤاڵە تەنیا لەسەر بابەتی چیاکانی لێسینیا بوو، بەڵام بواری ئەم ڤیستیڤاڵە وردە وردە فراوانتر بوو، لە کۆتاییدا چیاکانی سەرتاسەری جیهان و بابەتی یەکگرتنیان گرتەوە کە ئەو کارانە لەخۆ دەگرێت کە چیرۆکی ژیان و مێژوو و داب ونەریتی چیاکان دەگێڕێتەوە. ئەم فێستیڤاڵە لە 22 تا 31 ی ئابی 2025 (31 گەلاوێژ تا 9ی خەرمانان 1404) لە ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی “دەشتە گۆرانی دەڵێت” پێشتر لە سی و یەکەمین فێستیڤاڵی تالماسینگ لە ئەڵمانیا و بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی یوکی لە نەمسا (خەڵاتی سەرەکی بۆ باشترین فیلم)، بیستەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئێرلی بێرد لە بولگاریا (خەڵاتی گەورە)، چواردەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین (دوو خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی و باشترین کورتە فیلمی میتۆسفیلم) بەدەستهێناوە. هەروەها لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی Son of a Pitch لە ئیتاڵیا (خەڵاتی باشترین فیلم لە بەشی زەوییە نادیارەکان) و بیستەمین فێستیڤاڵی Seed (خەڵاتی باشترین مۆسیقا)ی بردۆتەوە. کورتە فیلمی “دەشت گۆرانی دەڵێت” لە فێستیڤاڵی Sehsuechte لە ئەڵمانیا (خولی 54) و فێستیڤاڵی کوردی لەندەن (خولی 14یەم) و ساکاریا (خولی دەیەم) و کافە فیلم (خولی سێیەم) و فێستیڤاڵەکانی عەباس کیارۆستەمی و ئیسفا بەشداری کردووە.
“دریا کاکەیی” و “ئەفشین خدری” و “سارا ئەحمەد نەژاد” و “سامان ساعد مووچشی” لەم فیلمەدا ڕۆڵیان گێڕاوە و ڕێکخراوی دەروازەی سینەما بەرپرسە لەبڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمەدا.
No Comment! Be the first one.