چاویارنیوز ـــ “مەهبۆد خورسەندپوور”، خوێندکاری کرماشانی زانکۆی زانست و پیشەی تاران، توانی لە خولی 2025ی خەڵاتی( IDA) International Design Awards، ئەمریکا، مەدالیای زێڕی بەشی خوێندکاری بۆ دیزانی ئۆتۆمبێڵی باڵندە “Orca eVTOL” بەدەست بهێنێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی فەرمی پێشبڕکێکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەم پڕۆژەیە لە بەشی Automotive & Transport / Other Vehicle Designs خەڵاتی Gold بردۆتەوە.
دیزاینی ئۆرکا Orca eVTOL فڕۆکەیەکی حەوت سەرنشینی ڕاستفڕە کە لە فۆرم و جوڵەی نەهەنگی بکوژ ئیلهامی وەرگرتووە، کە جەستەیەکی ئایرۆداینامیک و بزوێنەری دووانەی تۆربۆجێت و پشتگیری سیستەمی ئۆتۆنۆمی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنان لە داهاتوودا نومایش دەکات.
خەڵاتەکانی ئەم پێشبڕکێیە لە ئاهەنگی ساڵانەی “IDA Awards Gala” کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و پێشتریش لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا بەڕێوەچووە، پێشکەش بە براوەکان دەکرێت و دیزاینەرانی هەڵبژێردراو لەم چالاکییە نێودەوڵەتییەدا پەیکەر و بڕوانامەکانیان لەسەر شانۆ وەردەگرن.
بەڕێوەبەرانی IDA بە ناساندنی کارەکانی ئەم هونەرمەندە داهێنەرەی خەڵکی کرماشان، وەک نموونەیەک لە داهێنەری نەوەی نوێی لە دیزاینەرانی پیشەسازی و ئاماژەیەک بۆ پەرەسەندنی پێگەی دیزاینی ئێرانی لەسەر شانۆی جیهانی وەسفیان کرد.
No Comment! Be the first one.