چاویارنیوز ـــ دێنزێل واشنتۆن، ئەکتەر و براوەی دووجار خەڵاتی ئۆسکار لەکاتی بانگەشەکردنی فیلمە نوێیەکەی “بەرزترین بۆ نزمترین” ڕایگەیاند، هیچ کام لە بڕیارەکانی بە ئامانجی بەدەستهێنانی خەڵاتەکان نادرێت و خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەو “بێ بایەخە”؛ دەڵێت “خودا پاداشت دەداتەوە نەک مرۆڤ”.
دێنزێل واشنتۆن کە نۆ جار پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بووە و دووجاریش خەڵاتی فیلمەکانی “ڕێزلێنان” (باشترین ئەکتەری پاڵپشت) و “ڕۆژی ڕاهێنان” (باشترین ئەکتەری پیاو) بەدەستهێناوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی “جیکس تیکز” ڕایگەیاند: خەڵاتی سینما ئوسکاریشی لەگەڵ بی هیچ گرنگییەکی بۆ نییە.
ناوبراو وتی: “من بۆ خەڵاتی ئۆسکار ڕۆڵ ناگێڕم، گرنگی پێنادەم، ساڵانێکە لەم پیشەیدام و کاتێک هەبووە کە براوە بووم و نەدەبوو براوە بام، کاتێکیش هەبوو کە دەبوا براوە بم، بەڵام نەدەبووم. مرۆڤ خەڵات دەدات، خودا پاداشت دەداتەوە.”
واشنتۆن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “من گرنگی بە خەڵاتی ئۆسکار نادەم، کاتێک لێم دەپرسن لە کوێ هەڵیاندەگری؟ من دەڵێم لە تەنیشت ئەوانی دیکە! مەبەستی من شانازی نییە، تەنها هەستەکانم دەردەبڕم، لە کۆتا ڕۆژی ژیانمدا ئەم خەڵاتانە بە بچووکترین شێوە یارمەتیم نادەن”.
فیلمی “بەرزترین بۆ نزمترین” لە 15ی ئاب لەلایەن کۆمپانیای A24 و ئەپڵ ستۆدیۆز نمایش دەکرێت.
No Comment! Be the first one.