چاویارنیوز ـــ هونەرمەندی ئەمریکی برایان ڤیلسۆن، گۆرانیبێژ، ژەنیار و تێکستنووسی گۆرانی، کە بە گۆرانییەکانی “California Girls” و “Good Vibrations” ناوبانگی دەرکردبوو، لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە، ئێوارەی چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025 لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بڵاوکرایەوە.
برایان کە بە یەکێک لە داهێنەرانی میوزیکی رۆک دەناسرێت، لە ئایاری 2024ـەوە لە ژێر چاودێری دادگەدا بوو بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبارە کەسی و تەندروستییەکانی.
یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە لە رێگەی گرووپی “The Beach Boys” بوو، زیاتر لە 30 گۆرانیی لە ریزبەندی 40 لە باشترین گۆرنییەکانی جیهاندا بوو و زیاتر لە 100 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی ئەو گرووپە فرۆشراون.
لە 1966 ئەلبوومی “Pet Sounds”ـی گرووپەکە لە لیستی باشترین 500 ئەلبوومی لیستی “رۆڵینگ ستۆن”ـدا هات، لە 2003 گەیشتە ریزبەندی دووەمی لیستەکە.
No Comment! Be the first one.