چاویارنیوز ـــ براوەکانی سییەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور ناسێندران.
براوەکانی سییەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور ڕاگەیەندرا و فیلمی چینی “درەوشاوە لە سروشتدا” لە دەرهێنانی ژانگ لو لە بەشی “کێبڕکێ” کە تازە دامەزرابوو، خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.
ڕێوڕەسمی کۆتایی سییەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسانBusan، شەوی ڕابردوو هەینی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو و خەڵاتی فستیڤاڵەکە پێشکەش بە براوەکان لە بەشە جیاوازەکانی کێبڕکێیەکەدا کرا، لەوانە بەشی پێشبڕکێی تازە دامەزراو، بەشی پێشبڕکێی “ڕەوتی نوێ”، بەشی “ڕوانگەی ئاسیا”، بەشی بەڵگەنامەی “خەڵاتی ماکنزی”، خەڵاتی “سۆنجی” بەشی “خەڵاتی فیپرێسی” (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم)، “خەڵاتی نێتپاک” (تۆڕی بەرەوپێشبردنی سینەمای ئاسیا و ئوقیانووسییە) و بەشەکانی دیکە.
خەڵاتی باشترین فیلم لە بەشی فێستیڤاڵەکەدا کە خەڵاتێکی ٣٥ هەزار دۆلاری بوو، پێشکەش بە فیلمی چینی “Gloaming in Luomu” لە دەرهێنانی ژانگ لو کرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی ئاسیا کە خەڵاتێکی ٧ هەزار دۆلاری بوو، بخشرایە فیلمی دیکۆمێنتاری درێژخایەنی “باڵی گۆرانیبێژ، Singing Wings” لە دەرهێنانی “هێمن خالیدی” کە بەرهەمێکی هاوبەشی وڵاتانی جۆرجیا و بەلجیکا و ئێرانە.
خەڵاتی “ڕوانگەی ئاسیا،Vision” کە بریتی بوو لە خەڵاتێکی حەوت هەزار دۆلاری، لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی هیندستانەوە پێشکەش بە فیلمی “کەروێشکی ڕەش، کەروێشکی سپی،Singing Wings” لە دەرهێنانی سینەماکاری ئێرانی “شەهرام موکری” و بەرهەمی هاوبەشی نێوان تاجیکستان و ئیمارات کرا.
No Comment! Be the first one.