چاویارنیوز ـــ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، ئەو شوێنەی کەوا ڕووباری سیروان بە چیاکاندا تێدەپەڕێت، ناوچەیەک بوونی هەیە بە نێوی سەرتەکی بەمۆ، شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیارانی کوردستان و عێراقیش کە بە سروشتی پاک و خاوێنی و باخچە هەنجیرە بەناوبانگەکانی و هەروەها کەشوهەوای فێنکی، هەزاران گەشتیار بۆلای خۆی ڕادەکێشێت.
سروشت و پێگەی سەرتەکی بەمۆ
سەرتەک گوندێکە دەنێو شاخە گەشاوەکاندا کە کەوتووەتە ناحییەی مەیدان، قەزای خانەقین ئیداری گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی. ئەم شوێنە جوگرافییە دەگمەنە دیمەنی ناوازەی شاخ و دارستانەکان لەگەڵ دەنگی هێورکەرەوەی ئاو تێکەڵ دەکات.
شایانی ئاماژەیە کە دوو ڕێگەی سەرەکی هەیە بۆ گەیشتن بەم شوێنە سەرنجڕاکێشە.
یەکەمیان کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە خانەقینەوە دوورە و ڕێگەی دووهەم کە نزیکەی 120 کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوورە. ئەگەرچی ئەم ڕێگایانە درێژ و شاخاوین، بەڵام گەشتکردن بۆ سەرتەکی بەمۆ وەکوو ئەزموونێکی خۆش و دڵخواز لێ دەکەن.
ئەگەر پلانت هەیە گەشت بکەیت بۆ ئەم گوندە جوانە، دەتوانیت شوێنی خوارەوە بەکاربهێنیت.
کەشوهەوای فێنک لە دڵی گەرمای عێراقدا
تایبەتمەندی جیاوازی گوندی سەرتەک کەشوهەوای فێنکی و ناوازەی هاوینیەتی. لە کاتێکدا کە زۆرێک لە شارەکانی عێراق لە وەرزی هاویندا لە گەرمای 45 پلەدا تووشی ئازار دەبن، سەرتەک وەکوو پەناگەیەکی فێنک و زۆر خۆش بۆ خێزان و گەشتیاران دێتە ئەژمار. ئەم جیاوازییەی بەرچاوی پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکییە بۆ ڕاکێشانی هەزاران گەشیار لە شوێنەکانی دەورەوبەر و لە بەغدا و هەروەها شارەکانی دیکەی عێراقەوە.
هەنجیری شیرینی گوندی سەرتەک
یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم ناوچەیە باخە پڕبەرهەمەکانی هەنجیریەتی. هەنجیری گوندی سەرتەک بەهۆی خاکی بەپیت و ئاوی زۆر و کەشوهەوای شاخاوییەوە تامێکی شیرینی و هەروەها کوالیتییەکی نایابی هەیە. لە وەرزی دروێنەکردندا خەڵکی ناوچەکە هەنجیری تازە و وشک پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن و ئەم بەرهەمە وەک یادگاری سەرەکی گوندی سەرتەک ناوبانگی دەرکردووە.
هەروەها بخوێنەوە: گوندی گەشتیاری دزڵی و شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی
هەنجیر تەنها وەکوو سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەکانی گوندی سەرتەک و دەوروبەری نایتە ئەژمار، بەڵکو نوێنەرایەتی شوناسی کشتوکاڵی و کولتووری ئەو گوندەش دەکات.
گەشتکردن بۆ سەرتەکی بەمۆ
سەرتەکی بەمۆ لەم ساڵانەی دواییدا لەبەر کەشوهەوڵی فێنک و دیمەنی جوانی بووەتە شوێنێکی بەناوبانگ بۆ گەشتکردن و پشوودانی کۆتایی هەفتە. گەشتیاران لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و عێراقیشەوە دەچن بۆ ئەو شوێنە و لەسەر کەناری ڕووبارەکەوە کەمپ دەکەن، مەلە دەکەن، یان لە چێشتخانە ناوخۆییەکاندا خواردنی کوردی و عێراقی تاقی دەکەنەوە. لە ڕۆژانی پشوودا ژمارەی گەشتیاران تا ڕادەیەکی زۆر زیاد دەکات.
تەحەداکان و داهاتوو سەرتەکی بەمۆ
سەرەڕای هەموو ئەم توانایانە کە گوندی سەرتەکی بەمو هەیەتی، هێشتا بە زۆری ڕووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە. خراپی ڕێگاوبان، نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری تەندروستی، نەبوونی وەبەرهێنانی پێویست، و دەیان هۆکاری دیکە بەرگری دەکات لەوەی کە ئەو ناوچەیە بەتەواوی گەشە بکات. بەڵام شارەزایانی بواری گەشتیاری پێیان وایە، گوندی سەرتەکی بەمۆ بە گرنگیدان و پلانی دروست، دەتوانێت ببێتە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی گەشتیاری لە عێراق و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا.
سەرتەکی بەمۆ تێکەڵێکە لە شاخ و سروشت و دیمەنی خاوەن سەرنج و ڕووبار و باخی هەنجیر، هەمان ئەو شوێنەی کەوا سروشت و کشتوکاڵ کۆبوونەتەوە بۆ دروستکردنی وێنەیەکی زیندوو لە جوانی و ئارامی. نەو ناوچەیە هێشتاکوو دەست لێنەکەوتوو ماوەتەوە و بێ گومان داهاتوویەکی گەشی لە پێشدایە، داهاتوویەک کە دەتوانێت لە شوێنێکی ناوخۆییەوە بیگۆڕێت بۆ شوێنێکی سەرنجڕاکێشی نێودەوڵەتی.
No Comment! Be the first one.