چاویارنیوز ـــ شاری “کادیز” لە باشووری ئیسپانیا کۆنترین شاری ئەوروپای ڕۆژئاوایە کە لە ئاسمانەوە ڕازی جوانی تەلارسازییە ناواز و تایبەتەکەی ئاشکرا دەبێت.
دیمەنە ئاسمانییەکانی “کادیز” نیشان دەدەن کە چۆن شارێک دەتوانێت بە هاوئاهەنگییەکی تەواو لەگەڵ سنووردارکردنە جوگرافییەکانی گەشە بکات، نیمچە دوورگەیەک کە لە سێ لاوە زەریای ئەتڵەسی لە باوەش گرتووە، پێکهاتەیەکی چڕ و ئۆرگانیکی هەیە. شەقامە تەسک و پێچاوپێچەکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە هەوای فێنک و سارد و سڕی زەریاکە لە گەرمای سووتێنەردا بگەیننە نێو شارەکە، کۆڵانەکانی شارەکە لە سەرەوە وەکوو دەمار دەرئەکەون کە خوێنی ژیان دەگوازنەوە بۆ دڵی شار و گۆڕەپانەکان و فەزای گشتی.
پالێتی ڕەنگامەی شارەکە بۆ خۆی لە تابڵۆیەکی سەرنجڕاکێش دەچێ. ڕووبەری بیناکان تێکەڵەیەک لە سپی و زەردە، بەڵام بنمیچی سوور و پرتەقاڵی بیناکان ناسنامەی بینراوی شارەکە دیاری دەکات. ئەم شارە وەکوو دەریایەکی سوور بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر جیاوازە لەگەڵ شین و قووڵی زەریای ئەتڵەس و پەڵە سەوزەکانی پارک و باخچەکان کە لە نێوان بیناکاندا شاراوەن وەکو گەوهەر لەسەر ئەم فەرشە بەنرخە دەدرەوشێنەوە.
تەلارسازی “کادیز” تەنیا وەکوو تابڵۆیەکی سەرنجڕاکێش نییە؛ بەڵکوو چیرۆکی مێژوو و کولتوور و گونجانی زیرەکی مرۆڤە لەگەڵ سروشتدا. شاری کادیز ئەوەمان بیردەخاتەوە کە مەرج نییە چڕی بە مانای ئاڵۆزی بێت، بەڵکوو دەتوانێت خاوەن سەرنج و دیمەنێکی و پڕ لە جوانی بێت. ئەو نهێنییە گەورەیە کە وایکردووە “کادیز” ببێتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی ئیسپانیا.
No Comment! Be the first one.