چاویارنیوز ــــ فیلمی ژیاننامەیی “شینید ئوکانر” لە دەرهێنانی جۆزێفین دێکەر، بەم زووانە چێ دەکرێت و لە سینەمادا نومایش دەکرێت.
فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ساڵانی سەرەتای ژیانی تایبەتی و پڕۆفشناڵی ئەو مۆسیقاژەنە ئێرلەندییە. “ئۆکانر” دوو ساڵ لەمەوپێش لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فیلمەکە لە دەرهێنانی جۆزێفین دێکەر، خولقێنەری فیلمی “شیرلی”، لە سیناریۆیەک لە “ئستیسی گرێگ” دورست دەکرێت. هەروەها “یان کاننینگ” و “ئیمیل شێرمان”، هەڵگرانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمەکانی The King’s Speech and Lion، هاوکاری بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە دەکەن.
ئۆکانر وەکوو سیمبولی کەلتووری ئێرلەندی، خەڵاتی گرامی بەدەستهێنا بەهۆی دووەم ئەلبوومی بەناوی I Don’t Want What I Havent Had کە لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ماوەی شەش هەفتە لە پێشەنگی خشتەی بیلبۆردەکانی ئەمریکا بوو.
هەروەها یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی ڤیدیۆی ساڵی MTV ی بەدەستهێنا.
ئۆکانر جگە لە چالاکییە هونەریەکانی، چالاکوانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بووە و خۆی بە “گۆرانیبێژی ناڕەزی” ناوزەد کردووە و دژی گەندەڵی لە کەنیسەی کاتۆلیکدا قسەی کردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەرنامەی شەوی شەممە وێنەی “پاپا ژان پاوڵی دووەم”ی دڕاندووە و لە ساڵی ٢٠١٨ بووە بە موسڵمان.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیاکانی ئێرلەندی لەوانە “ئەی: ئینتەرتەینمەنت”، کە پێشتر فیلمی دیکۆمێنتاریی بەناوبانگی “هیچ شتێک بەراورد ناکات بە من” و هەروەها کۆمپانیای سی-ساو فیلم کە بەرهەمی وەک “ئەسپی تەمبەڵی” و “هێزی سەگ”ی بۆ ئەپڵ و نێتفلێکس بەرهەمهێناوە، بەرهەم دێت.
No Comment! Be the first one.