چاویارنیوز ـــ لیا ماساری ئەکتەر و نووسەر و ئەستێرەی سەردەمی زێڕینی سینەمای ئەورووپی لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لیا ماساری لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٣ لە شاری ڕۆما لە لازیۆ لە ئیتاڵیا لەدایکبووە. ئەو خانمە ئەکتەر و نووسەرە، بە فیلمەکانی چرپەی دڵ (١٩٧١)، ژیانێکی سەخت (١٩٦١) و لۆڤێنتورا (١٩٦٠) ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە.
هەواڵی کۆچی لیا ماساری ئەکتەری بەناوبانگی ئیتالی، لەلایەن لوتچیا بۆرگۆنزۆنی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆشنبیریی ئیتاڵیا، راگەیێندرا و لە پەیامێکدا ستایشی کرد و بە “ئەکتەرێکی سەرنجڕاکێش و خاەون بەهرەیەکی درەوشاوە” دەیناسێنێت.
ئەو ئەکتەرە رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025 لە رۆما کۆچی دواییکردووە و رۆژی سێشەممە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە باکووری رۆمای ئیتاڵیا بەڕێوەچووە.
لێیا ماساری، لە دەیەکانی شەست و حەفتای سەدەی رابردوودا لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکیی ئیتاڵی و فەرەنسی گێڕاوە.
No Comment! Be the first one.