چاویارنیوز ـــ کاتێک براد پیت بە بۆنەی ڕێکلام کردنی فیلمە نوێیەکەی بە نێوی “فۆرموڵاوەن” لە تۆکیۆ بوو لە لۆس ئەنجلس دز لە ماڵەکەی دا.
ئەو شەوەی کە “براد پیت”ئەستێرەی هۆلیڤوودی تەمەن 61 ساڵ لە ژاپۆن بوو بۆ ڕێکلامی فیلمە نوێیەکەی “فۆرمولا وەن (F1)”، ماڵەکەی لە لۆس ئەنجلس کرایە ئامانجی دزی. بەگوێرەی وتەبێژی پۆلیسی لۆس ئەنجلس، سێ گومانلێکراو لە پەنجەرەی پێشەوە چوونەتە ناو ماڵەکەوە و هەموو ماڵەکەیان سەرەو ژێر کردووە و پاشان بە کەلوپەلی نادیارەوە هەڵهاتوون.
لە ئێستادا ڕوون نییە چ کەلوپەلێک دزراوە، بەڵام پۆلیس هێشتا لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوانەکە دەکات و سەیری کامێراکانی چاودێری دەکات. لەو وێنانەی کە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، دەرگای پێشەوەی ماڵی “براد پیت” بە تەختەی دار داپۆشراوە و کۆمەڵێک چاککەرەوە خەریکی نۆژەنکردنەوەی شوێنی ڕووداوەکەن.
بەگوێرەی The Wrap، براد پیت تاکە کەسە بەناوبانگێک نییە کە ئەمساڵ دز لە ماڵەکەی ئەدا، هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا ماڵەکانی نیکۆڵ کیدمان، کیث ئوربان، جێرمی پیڤین و ئۆستن بەتلەریش دزیان لێ دراوە.
ئەم ڕووداوانە شەپۆلێکی نیگەرانی لە نێوان ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای هولیڤوود درووست کردووە.
No Comment! Be the first one.