چاویارنیوز – بۆ خۆدوورگرتن لە کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ک ئیمزای حەمەی حەمەسەعید وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی لەسەرە، داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەکان و سۆشیاڵ میدیا دەکات پێویستە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەرونی خەڵک بکەن.
هاوکات ئاماژەی بەوەیش داوە، هیچ جۆرە هەواڵێکی بێ سەرچاوە و نادروست دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی بڵاو نەکرێتەوە کەلایەنگیریی تێدابێت.
بۆ خۆدوورگرتن لە کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل؛
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم، داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەکان و سۆشیاڵ میدیا دەکات پێویستە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەرونی خەڵک بکەن.

No Comment! Be the first one.