چاویارنیوز ـــ پێشانگای فۆتۆگرافەری فەلەستینی، “مەحمود ئەبو حەمدا” لە ١١ی ئۆکتۆبەر لە بەیت ئەلجەمال لە بەغدا کرایەوە.
پێشانگای فۆتۆگرافەری فەلەستینی “مەحمود ئەبو حەمدا” بە ناوی “نابینم” ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 11ی ئۆکتۆبەر لە بەیت ئەلجەمال بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک هونەرمەند و ئارەزومەند و بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا کرایەوە.
بەرهەمەکانی ئەم پێشانگایە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە کاتی جینۆسایدی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی غەززە خولقاون، تایبەتن بە ژیانی ئەو منداڵانە کە سەرەڕای هەموو ئازار و سنوورداربوون و برینداربوونی جەستەیی کە لە ئەنجامی شەڕەکەوە دروست بووە، هیوا بە یەکتر دەبەخشن.
No Comment! Be the first one.