چاویارنیوز ـــ یەکێتی بڵاوکراوەی عەرەبی بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری فەلەستین کاروانێک بە هەزاران بەرگە کتێب دەنێرێت بۆ کەرتی غەززە و ناوچەکانی تری فەلەستین.
ئەم کارە لە وەڵامی لەناوبردنی زیاتر لە شەش ملیۆن کتێب و ڕووخاندنی لانی کەم 30 کتێبخانە دێت لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە.
“محەمەد ڕەشاد” سەرۆکی ئەم سەندیکایە ڕایگەیاند کە ئەو کتێبە بەخشراوانە کە بابەتی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت پێشکەش بە کتێبخانە گشتییەکان و قوتابخانە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان دەکرێت بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژێرخانی کولتووری و برەودان بە خوێندنەوە.
No Comment! Be the first one.