چاویارنیوز ـــ “عودە موحەمەد حەدەین” سینەماکار و دیکۆمێنتاری فەلەستینی و دەرهێنەری بەڵگە فیلمی “خاکێکی تر نییە” کە بوو بە براوەی خەڵاتی ئوسکار، لە لایەن شارۆچکەنشینێکی ئیسرائیلی و لە کەناری ڕۆژئاوا تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
عودە محمد حەدەین، چالاکوانێکی فەلەستینی کە بە هۆی فیلمی دیکۆمێنتاریی “هیچ خاکێکی تر نییە”بوو بە براوەی خەڵاتی ئۆسکار و لەو فیلمەدا بەرخۆدانی گەلەکەی بەرامبەر دانیشتوانی ئیسرائیلی نیشان دا و ئەوا ئێستا لەلایەن شارۆچکەنشینێکی ئیسرائیلییەوە لە کەناری ڕۆژئاوا تەقەی لێکرا و بوو بە قوربانی.
ناوبراو مامۆستا و چالاکوانێکی ناسراو بوو کە هاوکاری فیلمسازەکانی فیلمی دیکۆمێنتاریی “هیچ خاکێکی ترنییە”ی کردووە، کە مێژووی هێرشەکانی شارۆچکەنشینان و سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر کۆمەڵگەی فەلەستینی لە کەمپی پەنابەرانی “یەتارا” دەگێڕێتەوە.
“باسل عەدرا” و “یوڤال ئابرهام” دەرهێنەرانی دیکەی ئەو بەڵگە فیلمە شەهید بوونی “عودە موحەمەد”یان پشتڕاست کردۆتەوە و دەڵێن لە پێش ناوەندی کۆمەڵایەتی گوندەکەی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
No Comment! Be the first one.