چاویارنیوز _ کاروان حەمید حەلاق، گۆرانیبێژ و ژەنیاری ئامێرە فوودارەکان، لە فێستیڤاڵە هونەرییەکانی شاری ئۆترێختی هۆڵەندا گۆرانییەکی هونەرمەند “عەلی مەردان”ی بەناوی “کەی دێیتەوە” بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە.
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەگەڵ گرووپی ئۆرکێسترای کولتووری “کهچینگ” بەشداری فێستیڤاڵە هونەرییەکانی شاری ئۆترێختی هۆڵەندی کرد و تێدا گورانییەکی هونەرمەندی گەورەی کورد “عەلی مەردان”ی پێشکەش کرد.
کاروان حەمید حەلاق لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکەد ڕایگەیاند، نەتەوە جیاوازەکان لەو فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوون و ئەو بەردەوام لەو جۆرە فێستیڤاڵانەدا بەشدارە و کار بۆ ناساندنی هونەری کوردی لە هۆڵەندا دەکات. گوتیشی: “دەتوانم بڵێم هونەری کوردی تێکەڵی رۆحی نەتەوە جیاوازەکان بووە”.
ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژە روونیشیکردەوە، بەردەوام لە فێستیڤاڵەکاندا جلوبەرگی کوردی دەپۆشیت و ئەمە بە ئەرکی لە پێشینەیی هەموو کارەکانی دیکەی دەزانێت.
کاروان حەمید حەلاق، لە کەرکووک لەدایکبووە و نیشتەجێی هۆڵەندایە و لەگەڵ گرووپە ئۆرکێستراییەکانی هۆڵەندا کە نەتەوە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، کۆنسێرت ساز دەکات و لە فێستیڤاڵە هونەرییەکاندا بەشدار دەبێت.
No Comment! Be the first one.