چاویارنیوز ــ کورتە فیلمی “لەچک ڕەش” لە فستیڤاڵی فیلمی “سینەما بەرەو ئازادی” لە فەڕنسە نومایش کرا.
بەگوێرەی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن کورتەفیلمی “لەچک ڕەش” لە دەرهێنانی “عەلیڕەزا شاهحسینی” لە بەشی سەرەکی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی سینەما بەرەو ئازادی لە فەرەنسا نمایش کرا.
ئەم فیستیڤاڵه له 19ی تەمموز له شاری تۆلۆن دەستی پێکرد و ڕوژی 21 ی تەمموز دوایین ڕۆژی ئەو فستیڤاڵە بوو و براوەکان لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا ڕادەگەیەنرێن.
پێشتر فیلمی “لەچک ڕەش” خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی چیرۆکی فیستیڤاڵی “Diorcimasin” لە ئیسپانیا و خەڵاتی باشترین فیلم لە بیست و دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سان سێباستیان”ی لە ئیسپانیا بەدەستهێناوە.
هەروەها لە چەندین فێستیڤاڵ نمایشکراوە لەوانە “میلان” لە تۆرینۆی ئیتاڵیا و فیستیڤاڵی “مافەکانی مرۆڤ کەرامەت” و “پۆرتۆ فێم” لە پورتوگال و بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لانزارۆتت” و هەروەها فیستیڤاڵی کورتە فیلمی “ئەدریاتیک” لە ئیسپانیا.
کۆمپانی نێودەوڵەتی “شا حوسەین” کاری بەرهەمهێنانی ئەو کورتە فیلمەی لە ئەستۆ بوو.
پوختەی ئەم فیلمە دەڵێت: ئایا هیچ شتێک دەربارەی جاڵجاڵۆکەکان دەزانیت؟ … ئەوان هاوسەرەکانیان دەخۆن.
No Comment! Be the first one.