چاویارنیوز ـــ کورتە فیلمی ئێرانی “ڕەمی” چووە بەشی فەرمی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی “Cindependent Film Festival” سەربەخۆی 2025 لە ئەمریکا.
کورتە فیلمی “ڕەمی” لە بەرهەمهێنانی “کەسرا تیرسەحر” و نووسین و دەرهێنانی “پویان ڕۆستەمی” و بە ڕۆڵگێڕی “سالار ساکی” و “حورا پاکیزە دڵ” و “ڕامین یەحیازادە” نوێنەری سینەمای سەربەخۆی کورتی ئێرانە لە فێستیڤاڵەکەدا کەوا لە 18 تا 20 ی ئەیلوولی 2025 ( 27 تا 29 ی خەرمانان 1404 ) لە شاری سینسیناتی لە ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
“کەسراە تیرسەحەر” بەرهەمهێنەر و سینەماکاری ئێرانی دوای چەند ساڵێک تەرکیز لەسەر هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوبژیوانی لە فێستیڤاڵەکانی وەک GIFF لە یۆنان و RIFF لە نەمسا بە دڕووستکردنی ئەو کورتە فیلمە گەڕایەوە بۆ جیهانی بەرهەمهێنان. ناوبراو پێشتر بە کورتە فیلمی “گالۆ” سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو.
“پویان ڕۆستەمی” بە کورتە فیلمی “ڕەمی” یەکەم دەرکەوتنی پڕۆفشناڵی خۆی وەک نووسەر و دەرهێنەر ئەنجامدا.
کورتە فیلمی “ڕەمی” بەرهەمێکی سەربەخۆ وشاعیرانەیە کە لە یەکەمین نومایشی جیهانیدا گەیشتووەتە بەشی فەرمی فیستیڤاڵی Cindependent له ئەمریکا.
ئەم فیلمە بە زمانێکی وێنەگرانە و شێوەیەکی سادە هەوڵ دەدات ساتە نایابەکانی مرۆڤ و بێدەنگی و ئازار و ڕووبەڕووبوونەوەی تاکەکەسی لەگەڵ ماتەمین بدۆزێتەوە.
No Comment! Be the first one.