چاویارنیوز _ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ لە راگەیەنراوێکدا هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی عێراق دەستپێدەکات و لە قۆناغی یەکەمدا گوندەکانی سنوورەکە دەگرێتەوە، هەرچی ناوەندی شاریشە لە رۆژانی داهاتوودا دەستپێدەکات، هاووڵاتیانیش دڵنیادەکرێنەوە لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەم ماڵەکان لەو نەوتە سوودمەنددەبن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: ئەو پارەیەی لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت لە بەرامبەر (100) سەد لیتر نەوتی سپیدا، بڕەکەی 31,000 هەزار دینارە و داوا لە هاووڵاتیانیش کراوە لە کاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیاندا ئەم پێداویستییانەیان پێ بێت:
یەکەم _ کارتی پلاستیکیی نەوت (کۆدی 282 – تایبەت بە خورماڵ).
دووەم _ بڕی پارەی دیاریکراو (31 هەزار دینار).
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە شێوەیەکی شارستانی و خێرا بەڕێوەبچێت، پێشوەختە بەرمیلەکانیان لە کۆڵانەکاندا ئامادە بکەن و پابەندی رێنماییەکانی تیمی دابەشکردن بن.
No Comment! Be the first one.