چاویارنیوز _ نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى داهاتى دەروازە سنوورییە رەسمییهکانی هەرێمی کوردستان بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئیبراهیم خه‌لیل زۆرترین داهاتى هه‌یه و به‌دواى ئه‌ویشدا په‌روێزخان، پەرلەمانتارێکیش باس له‌وه‌ده‌كات قاچاخچێتى داهاتى ده‌روازه‌كانى به ته‌واویی كه‌مكردووه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان، داهاتی دەروازەکان مانگانە لە گۆڕاندایە، بەڵام دەروازەی ئیبراهیم خەلیل (لەگەڵ تورکیا) بە جێگیری لە پلەی یەکەمدایە و بەرزترین داهاتی هەیە، به‌شێوه‌یه‌ك مانگانه له‌نێوان 40 بۆ 50 ملیار دینار دایه.
هەر لەو بارەیەوە، جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران (لەگەڵ ئێران) گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گه‌یشتووه‌ته نزیك 20 ملیار دینار، له‌كاتێكدا پێشتر داهاتی مانگانەی ئەو دەروازەیە لە نێوان 12 بۆ 15 ملیار دینار بووە.
هه‌رچی دوو ده‌روازه رەسمییهكهى لای یه‌كێتیین كه پێكهاتوون له دەروازەی باشماخ و پەروێزخان (لەگەڵ ئێران)، داهاتیان کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، داهاتی باشماخ لە ئێستادا کەمێک لە سەرووی 10 ملیار دینارە، لە کاتێکدا پێشتر زیاتر بووە. هەروەها داهاتی پەروێزخان لە نێوان 13 بۆ 20 ملیار دیناردا نایەکسانە، لە کاتێکدا پێشتر مانگ هەبووە داهاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 30 ملیار دینار.
ئیبراهیم خەلیل یەکەمە
بەپێی زانیارییەکان، داهاتی دەروازەکان مانگانە لە گۆڕاندایە، بەڵام دەروازەی ئیبراهیم خەلیل (لەگەڵ تورکیا) بە جێگیری لە پلەی یەکەمدایە و بەرزترین داهاتی هەیە، به‌شێوه‌یه‌ك مانگانه له‌نێوان 40 بۆ 50 ملیار دینار دایه.

No Comment! Be the first one.