چاویار نیوز – ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای سەربازیی “خاتەمو ئەنبیا” ی ئێران ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز و ئاوەکانی کەنداو و عومانیان لەدەستدایە و خاوەنی دەسپێشخەریی سەربازین لە ناوچەکەدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی باڵادەستی و هەبوونی هێزی پێویست و کاریگەر، ئێران هیچ پێویستییەکی بە چاندنی مین لە کەنداوی فارس نییە، بەڵکو بە ژیری و دەسەڵاتەوە چاودێری هەموو جموجۆڵەکان دەکەن و ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن.
زولفەقاری جەختی لەوەش کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە توانای تەواویان هەیە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس و، ڕایگەیاند کە وڵاتانی دەرەوە هیچ مافێکی دەستوەردانیان لە کاروباری ناوچەکەدا نییە، هەروەها هۆشداری دا کە تاران لە کاتی پێویستدا هەموو ئامراز و ڕێگەیەک بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی سەقامگیری ئاوەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک.
No Comment! Be the first one.