.چاویارنیوز _ بانقی مەرکەزی عێراقی بڕیاری دا لەسەر دەرکردنی کارتێکی نیشتمانی ئەلکترۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان کە لە هەمان بانک دەرئەچێ و لەژێر چاودێری خۆی ئەبێ تەنها لە ناوخۆی عێراق بەکار دێت و تەنها بۆ ڕاکێشانی دیناری عێراقی بەکار دەهێنرێ .
یوسرا ڕەجەب ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکانی ماستەر کارت و کی کارت و ئەلنەخیل و هەموو کارتەکانی تری ئەلکترۆنی هەڵدەوشێتەوە بۆ ئەوەی تەنها و تەنها (حصراً ) لەدەستی بانکی مەرکەزیەوە بێت، ئەمەیش لە کۆتایی ئەم ساڵدا جێ بەجێ دەکرێ و چیتر هیچ کارتێکی ئەلکترۆنی ناتوانێ لە دەرەوەی عێراق کار بە دۆلار بکا .
دەڵێت: بەکورتییەکەی، بانکی مەرکەزی جوان قوفڵی کرد و دەکرێ بڵێین بای بای هەژماری من (هەژماری دز).
بانکی مەرکەزی هەموو جۆرە کارتێک هەڵدەوەشێنێتەوە
بانکی مەرکەزی کارتێکی نوێ دەردەکات کە هەموو جۆرە کارتێک هەڵدەوەشێنێتەوە.

No Comment! Be the first one.