چاویار نیوز- حكومەتی هەرێم دەستكردووەتەوە بە خەرجكردنی نەسرییەی وەزیر و بەرپرسە باڵاكان ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بە نوسراوێك ئەو نەسریانەی ڕاگرتبوو.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بە بڕیارێكی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە دوێنێوە دەستكراوەتەوە بە خەرجكردنی نەسریەی مانگانە بۆ وەزیر و بەرپرسە پلە باڵاكانی حكومەتی هەرێم، ئەوەش لە پێناو ڕانەگیرانی ئیش و كاری وەزیرەكان وەك ئاماژەی پێدراوە.
دەستپێكردنەوەی خەرجكردنی نەسریەی مانگانەی وەزیر و بەرپرسانی پلە باڵای حكومەتی هەرێم لەدوای ئەوەدێت كە لەسەرەتای مانگی ڕابردوو بە نوسراوێك خەرجكردنی نەسرییەی وەزیر و پلە باڵاكان ڕاگیرا، ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت، بەڵام ئەو بڕیارە تەنها مانگێك كاری پێكرا.
No Comment! Be the first one.