چاویارنیوز _ لە راگەیەنراوێکدا، کە ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، هەموو ئەو داتا و خەمڵاندنانەی لەخۆگرتووە کە لە ئەنجامی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە نێوان ساڵانی 1963 – 2003 بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، ئەنجامدراون.
لە راگەیەنراوەکەی ئەو فەرمانگەیەدا هاتووە، قەبارەی هەموو ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی سیاسەتە هەڵەکان و تاوانە جۆراوجۆرەکانی رژێمی پێشوو بە هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانەکەی گەیشتوون، بە 384 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت؛ چەند بوارێک دەگرێتەوە:
یەکەم _زیانە مرۆییەکان: زیانەکانی ئەم بوارە خەمڵێنراوە بە 306ملیار دۆلار.
دووەم_ زیانە ماددییەکان: زەرەروزیانەکانی ئەم بوارەش بە 32.8 ملیار دۆلار بۆ ژێرخان و ماڵ و سامانی هاووڵاتییان خەمڵێنراوە.
سێیەم _ زیانە ژینگەیی و ناڕاستەوخۆکان: بەهۆی تێکدانی ژینگە و لێکەوتە ناڕاستەوخۆکان، بڕی 10 ملیار دۆلار زیان تۆمارکراوە.
چوارەم _ پشتگوێخستنی بەئەنقەست و دووبارە ئاوەدانکردنەوە: بڕی 35 ملیار دۆلار دیاریکراوە بۆ ئەو ناوچانەی بە ئەنقەست پشتگوێ خراون و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە.
حکومەتی هەرێم: قەرەبووی 384 ملیار دۆلارمان لای بەغدادە
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دەبێت حکومەتی عێراق زیاتر لە 384 ملیار دۆلار لە بەرامبەر ئەو زیانانە بداتە هەرێمی کوردستان کە بە هۆی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە کوردستان، دراون.
No Comment! Be the first one.