چاویارنیوز _ لەدوای ساڵی 2014وە و بەناوی جیاجیا، حکومەتی هەرێم دەستیکرد بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەجۆرێک حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2014دا، سێ مووچە و لە 2015 چوار مووچە و لە 2020 حەوت مووچە و لە 2023 سێ مووچە و ساڵی 2024 دوو مووچە و ساڵی 2025یش تا ئێستا دوو مووچەی دابەشنەكردووە، بەمەش كۆی گشتی ئەو مووچانە دەکاتە 21 مووچە و فەرمانبەرانیش چاوەڕوانن بیاندرێتەوە.
هەرچی ئەو مووچانەیە کە پێیدەوترێت پاشكەوتی مووچە ولەساڵی 2016 بۆ 2018 بەردەوام بووە، کۆی گشتی 34 مووچە بە بەلێبڕاوی دابەشکراوە، كە ڕێژەی بڕینەكە لە نێوان 25% بۆ 75%ی مووچە بوو، ئەم پارەیە تائێستا کاتی دانەکەی نادیارە و حكومەتیش وەك “قەرزی مووچەخۆران” ناویدەبات.
دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناش، ساڵانی 2020 بۆ 2021، دیسان حكومەتی هەرێم دەستیکردەوە بە لێبڕینی مووچە بەجۆرێك 10 مانگ بە لێبڕینی %21 و هەروەها دوو مانگیش بە لێبڕینی 18%، بەپێی خەمڵاندنە ڕەسمییەکان كۆی ئەو قەرزانەی مووچەخۆران تائێستا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە بە مووچەی (پاشكەوت، لێبڕین و مووچە نەدراوەكان)، دەگاتە بڕی 13 تریلیۆن دینار.
حکومەتی هەرێم 13 ترلیۆن دینار قەرزارە
بەپێی بەدواداچوونەکان، تەواوی بڕی پارە و ژمارەی ئەو مووچانەی حکومەتی هەرێم لەماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا دابەشینەکردوون، ئاشکراکراون.
No Comment! Be the first one.