چاویارنیوز _ حەیدەر شێخ شارەزای ئابووری دەڵێت: لە 10 مانگی ڕابردوودا، 89 ترلیۆن دینار داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق بووە، ئەو ئابووریناسە پێشبینیش دەکات، تا کۆتایی ئەمساڵی 2025 بۆ 105 ترلیۆن دینار بەرزبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لە مانگی کۆتایی ئەمساڵدا، هاتی نانەوتی عێراق بگاتە 13 ترلیۆن دینار، لەو بڕە ساڵانەیەش ڕاستەوخۆ نزیکەی 80 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرج بکرێت، هەرچیشی دەمێنێتەوە ئەوا دەچێتە سەر خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت.
حەیدەر شێخ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەمساڵ، کورتهێنانی دارایی لە عێراقدا ڕەنگە بگات بە 30 ترلیۆن دینار، ئەوەش بەهۆی قەبارەی خەرجییەکانی ئێستا و بێتوانایی حکوومەتە لە خەرجکردنی شایستەکانی ژمارەیەک وەزارەت، کە دیارترینیان وەزارەتی تەندروستییە.
یەکێک لە مەترسییەکانی سەر داهاتی عێراق، دابەزینی نرخی نەوتە، چونکە عێراق 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
زۆربەی داهاتی عیراق بۆ مووچە بەکاردەهێنرێت
ئابووریناسێکی عێراقی کۆی گشتی ئەو داهاتە ئاشکرا دەکات کە ساڵانە لە عێراقدا بۆ دابەشکردنی مووچە بەکاردەهێندرێت.
No Comment! Be the first one.