چاویارنیوز _ هەژماری من، ڕاگەیەنراوێکی نوێی بڵاوکردەوەو دەڵێت: دابەشکردنی مووچە بە پارەی کاش لە 2026 بەردەوام دەبێت و مووچەی هیچ مووچەخۆرێک بەهۆی هەژماری من ڕاناگیرێت، بەڵام دەبێت لە چەند مانگێکدا هەموو مووچە ببێتە دیجیتاڵی.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند، لەسەر پرسی هەژماری من و تەوتین، ڕێکنەکەوتوون.
ساڵی نوێش مووچە بەکاش دابەش دەکرێت
ئەگەرچی پێشتر هەژماری من ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو کە لەساڵی 2026دا مووچەپێدان بە پارەی کاش نامێنێت، بەڵام جارێکیتر ڕاگەیەنراوی پێچەوانە دەردەکات.
No Comment! Be the first one.