چاویارنیوز _ بەپێی ڕاگەیەنراوێک لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، وەفدێکی باڵایان سەردانی محەمەد شیاع سودانی کردووە و 5 داواكارییان لەبارەی (مووچە، پارەی جوتیاران، كۆچبەرانی كورد لە لیبیا)، ئاراستەی سودانی کردووە و سەرۆک وەزیرانیش بەڕاشکاویی وەڵامی داواکارییەکانیانی داوەتەوە، بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو، وتوویەتی “لە دەسەڵاتی حکومەتی ئێستادا نییە، چونکە تەرخانكراوی دارایی نەماوە و یەک ڕێگەش هەیە بو وەرگرتنی ئەو مووچەیە، ئەویش پێویستە جێگیربکرێتی لە یاسای بودجەی 2026 و لەسەر سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بکرێتە مەرجی دانەوە.
لەبارەی سەردانەکەیانەوە بۆ لای سودانی، د.موسەنا ئەمین ڕایگەیاندووە، ئاماژەی بەوەداوە، لەکۆبوونەوەماندا لەگەڵ سودانی، باسمان لەوەکرد کە پێویستە جیاوازینەکرێت لە نێوان فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق و ئەو دوو مووچەیەی هەرێم لای بەغدادە، خەرج بکرێت، لە بەرامبەردا سودانی وتوویەتی “بەهۆی داخرانی وردبینی دارایی ساڵی 2025، بڕیاردراوە ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی بودجەی 2026 چارەسەر بکرێت”.
تایبەت بە داواکاری وەفدەکەیش بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم، سودانی نەیشاردۆتەوە کە کێشەی نەختینەیی (سیولە)یان هەیە و لەبەر کەمی پارە، لەئێستادا کاری لەپێشینەمان دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و چاودێریی کۆمەڵایەتی و بەشەخۆراکە، بەڵام هەوڵ دەدەین مانگانە بەش بەش پارەی جوتیاران و بەڵێندەران خەرج بکەین.
سودانی باس لە مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕێگەچارەی بۆ گەڕانەوەی هەردوو مووچەی مانگەکانی 11 و 12 پێڕاگەیاندن.
No Comment! Be the first one.