چاویارنیوز _ حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:پێشتر رێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردبوو، کە سێ مانگ جارێک رێککەوتنی نەوتیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نوێ بکرێتەوە.
شنگالی ڕاشیگەیاند: تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە بەندەکانی رێککەوتنەکە ڕووینەداوە و ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوانماندا لەسەر نەوت تا 31ی ئازاری 2026 درێژکراوەتەوە.
وتیشی: ئێستا رۆژانە بەتێکڕا 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت و 50 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ تەرخان دەکرێت.
سێ مانگ جارێک ڕێککەوتنی نەوتی هەرێم و عێراق نوێدەکرێتەوە
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت: پێشتر ڕێککەوتنمان کردووە کە، ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا نوێبکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.