چاویارنیوز _ مەهدی زەمەد قەیسی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وتی: هاوردەکردنی هەر شمەکێک لەدەرەوە، بەپێی زۆری و کەمیی بەرهەمی ناوخۆییە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت و پاڵپشتی جووتیارانی ناوخۆ بکرێت، چونکە سیاسەتی هاوردەکردنی شمەکەکان پەیوەستە بە “ڕۆژژمێری کشتوکاڵی” کە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.
ڕایگەیاند: لەئێستادا، قەدەغەکردنی ئەم 11 بەرهەمە، دوایین بڕیاری وەزارەتە و بریتیین لە: چەوەندەر، شێلم، خاس، قەڕنابیت، کەلەرم، کولەکە، باینجان، پەتاتە، هێلکەی خواردن، مریشک، هەنگوین و خورما، بەڵام بەرهەمی تەماتە هاوردەکردنی ڕێگەپێدراوە و هەرکاتێک ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی گەورەبوو، ئەوکاتە دووبارە قەدەغە دەکرێتەوە.
عێراق هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی قەدەغەکرد
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ڕایگەیاند: هاوردەکردنی 11 بەرهەمی جۆراوجۆری قەدەغەکردووە، هاوکات وردەکاریی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستانە ئاشکراکرد.
No Comment! Be the first one.