چاویارنیوز _ ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، 7 ملیۆن و 950 هەزار تۆن، بڕی یەدەگی خۆڵ و بەردی کانە نوێیەکە، بەڵام ئێران خۆی خاوەن 15 کانی زێڕە و زۆربەیان کەوتوونەتە ناوچەکانی کوردستان، وەک کانی زەرشۆران لە پارێزگای ورمێ کە بڕێکی زۆر زێڕی عەیار 24ی لێ بەرهەم دەهێنرێت.
بەپێی زانیاری میدیا ئێرانییەکان، ئامارێکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە یەدەگی کانە زێڕەکانی ئێران و بەرهەمهێنانی ساڵانەی زێڕ بڵاودەکرێنەوە.
جێی ئاماژەیە، کانەکانی زێڕ پێکهاتوون لە بەرد و خۆڵی زێڕدار، کە پێویستیان بە پاڵاوتن هەیە بۆ دەرهێنانی زێڕی خاو.
كانێكی گەورەی زێڕ لە ئێران دۆزرایەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لەپارێزگای خوراسانی باشوور لە ئێران کانێکی گەورەی زێڕ دۆزراوەتەوە و مۆڵەتی وەبەرهێنانی "شادان" بە کانەکە دراوە.
No Comment! Be the first one.