گوڵاڵە سدیق شارەزای بانک و داهات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بۆ مانگەکانی داهاتوو هیچ گرەنتییەک نیە وەک ئەم مانگە مووچە بنێردرێت.
ناردنی مووچە لە بەغدادەوە پەیوەستە بە :
١. ناردنی ١٢٠ ملیار دینار مانگانە داهاتی نانەوتی. لە ئێستادا حکومەتی هەرێم دەڵێت ناتوانم مانگانە ئەو بڕە پارەیە بدەم چونکە خەرجی ناوخۆم ١٦٠ ملیار دینارە.
حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە بۆ مانگی ٦ بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەست بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو گرەنتی نەداوە.
٢. ناردنی ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی سۆمۆوە ، کە ئەم رادەستکردنە لە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم نیە بەهۆی جۆری گرێبەستییە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان، کە لەجۆری شەراکەتە!
ئەگەر بۆ ئەم مانگە بەهۆی هێرشە درۆنیەکان و دەستوەردانی ئەمریکا چاوپۆشی لەو بڕە نەوتییە کراوە، ئەی بۆ مانگەکانی داهاتوو چی دەبێت؟
No Comment! Be the first one.