چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی ئەمڕۆ لە عێراقدا دەبینرێت، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕاکێشانی ئەم بڕە زۆرەی وەبەرهێنان بۆ وڵات.
ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیا بیانییەکان توانیویانە زیاتر لە 500 هەزار هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق بڕەخسێنن و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە کەمکردنەوەی بێکاریدا.
وتیشی: عێراق بیر لەوەدەکاتەوە ژینگەی وەبەرهێنان زیاتر گەشەپێبدات و چیتر تەنها پشتنەبەسترێت بەداهاتی نەوت.
جەختی لەوەشکردەوە، سیاسەتێکی هەڵەیە ئێمە تەنها پشت بەداهاتی نەوت ببەستین و داهاتی کەرتەکانی وەک گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازیی و گومرگ و دەروازەكان وەك داهاتی نانەوتی بایەخیان پێنەدەین.
سودانی:
ناکرێت تەنها پشت بە نەوت ببەستین
هەڵەیە لەعێراق جێبەجێ دەکرێت کە تەنها پشت بەداهاتی نەوت دەبەسترێت، بەپێچەوانەوە دەبێت بایەخمان لەسەر داهاتی گومرگی و دەروازە سنورییەكان و داهاتی ناوخۆش بێت لەزیادكردنی داهاتی وڵاتدا.

No Comment! Be the first one.