چاویارنیوز _ سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی، خەمڵاندنێکی بۆ نەوتی عێراق کردووە و دەڵێت: پێویستە عێراق هەر بەرمیلێک نەوتێکی خۆی بە 84 دۆلار بفرۆشێت، بۆ ئەوەی داهاتی نەوت بەشی هەموو خەرجییەکانی بکات و قەرزار نەبێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی سندوقەکە، فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێک 64 بۆ 65 دۆلاربووە، ئەمەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی دۆخی دارایی عێراق ڕوو لە خراپی بکات، ئەگەر زیاتریش ئەو نرخە دابەزێت، ئەوا زیانەکە زۆرتر دەبێت لەسەر عێراق.
بەپێی وتەکانی وەزیری نەوتی عێراقیش، لە مانگی 8 ی ئەمساڵدا، عێراق بەتێکڕا 381 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەناردەی دەرەوە کردووە، بۆ هەر بەرمیلێکیش بڕی 64 دۆلاری وەرگرتووە.
لەڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقیشدا هاتووە، عێراق تائێستا چوار جۆر نەوتی ڕەوانەی دەرەوە کردووە کە بریتین لە: نەوتی قورسی بەسرە، نەوتی ناوەندی بەسرە و نەوتی سوکی بەسرە، لەگەڵ نەوتی تێکەڵەی کەرکوک کە ئەو نەوتەیە لە کەرکوک و کێڵگەکانی هەرێمەوە ڕەوانە دەکرێت.
نەوتی عیراق مەترسی لەسەرە
بەپێی پێشبینییەکان بۆ نەوتی عێراق، ئەگەر بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق یەک دۆلار دابەزێت، ئەوا ساڵانە ملیارێک و 225 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە دەگات.

No Comment! Be the first one.