چاویارنیوز _ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 28 سەنت دابەزی بە 64 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا (WTI) بەڕێژەی 24 سەنت کە دەکاتە 0.4% دابەزی و گەیشتە 60.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
پەیمانگەی نەوتی ئەمریکاش دەڵێت: هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوا بۆ قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا لەهەفتەی ڕابردوودا بەبڕی 4.45 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە.
بەبڕوای کۆمپانیای (هایتۆنگ فیوچەرز)، کە کۆمپانیایەکی راوێژکاریی چینییە، کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت، هۆکاری زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوە لە ئەمریکا.
نەوت دابەزینی تۆمارکرد
بەپێی زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش بەهۆی دابینکردنی نەوتە زیاتر لە خواستی بازاڕ.
No Comment! Be the first one.