چاویارنیوز _ د.جەمال کۆچەر ئەندام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەرچەندە لە عیراقدا کێشەی کەمی نەختینە هەیە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناردنی لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆی دواخستووە.
راشیگەیاند: پێویستە هەرێمی کوردستان ناردنی 120 ملیار دینارەکە دوانەخات، تائێستا کەس نازانێت بۆچی 27ی مانگ لیستی مووچەیان نارد و 17ی مانگ نەیان نارد؟
ئاماژەبەوەشدەکات، پێویستە هەرێم لیستی مووچە و 120 ملیار دینارەکە هەموو 17ی مانگێک بینێرنە بەغدا بۆ ئەوەی بیانوو نەمێنێت و مووچە لەکاتی خۆیدا بێت.
هەرێم لیستی مووچەی درەنگ ناردووە بۆ بەغدا
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: هەتا ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا دوابکەوێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دوادەکەوێت.
No Comment! Be the first one.