چاویارنیوز _ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند لە بەرئەنجامی رێككەوتنەكان ئەم هەفتەیە نەوتی هەرێم هەناردە دەكرێتەوە و بەغدا مووچە دەنێرێت.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند، رێككەوتنەكە بەرئەنجامی گفتوگۆی وەفدی هاوبەش بووە.
رۆژی 16 ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی لەسەر لێكتێگەیشتنی نوێی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەكان دەربڕی، رۆژی 15ـی تەمموز، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەئامادەبوونی د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، تایبەت بەپرسی مووچە و یەكلاكردنەوەی لێكتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا كۆبووەوە و دوای ئەو كۆبوونەوانە حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر لێكتێگەیشتنەكە دەربڕی.
بەپێی لێكتێگەیشتنەكە، مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی و 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تەسلیمی بەغدا دەكرێت، لە بەرامبەردا حكومەتی عیراق مووچەی مووچەخۆران خەرجدەكات.
هەرێم كەمال ئاغا:
هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

No Comment! Be the first one.