چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی هەرێم تەنیا رۆڵی فەرمانگەیەک دەبینێت کە تەنها کاری دابەشکردنی مووچەیە و هیچ سیاسەتێکی دارایی نییە، هەروەها یاسایەکی نییە بۆ رێکخستنی سیستمی دارایی هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: پێشتر لە پەرلەمان داوامانکردووە، وەزارەتی دارایی بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتییەک، چونکە زیادەیە و هیچ رۆڵێکی نییە، چونکە لە دنیادا وەزارەتی دارایی خەزێنەی دارایی وڵات رێکدەخاتەوە، بەڵام ئەمە لای وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نابینین.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زیادەیە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ سیاسەتێکی دارایی نییەو باشترە بکرێتە بەڕێوەبەرایەتییەک.
No Comment! Be the first one.