چاویارنیوز _ د.خالید حەیدەر مامۆستای زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕی ئابووری پێشبینی دەکات، ئەگەر کێشەی دارایی و سیولەی نەقدی بمێنێت و چارەسەرنەکرێت، بەناچاری 100 دۆلار دەبێتە 200 هەزار دینار.
ئەو پسپۆڕەی ئابووری پێیوایە: لەکاتی کڕین و فرۆشتندا نرخەکان بەرزتر دەبنەوە، بۆ نمونە ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە 100 دۆلار بفرۆشرێت، لەبری ئەوەی 132 هەزار دینار نرخەکەی بێت، بەڵکو دەبێتە 200 هەزار، لەم حاڵەتەشدا بڕی ئەو پارەیەی لەلای هاووڵاتییانە تووشی هەڵئاوسان دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر هاووڵاتییەک بە بڕی 100 دۆلار شت بکرێت، پێویستە 200 هەزار بدات، ئەوەش هەمان بابەتی جارانە کە 132 هەزار دیناری دەکرد، لەم حاڵەتەشدا توانای کڕینی خەڵک کەمدەبێتەوە.
ڕەنگە 100 دۆلار ببێتە 200 هەزار
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی باس لەوەدەکات، ڕەنگە ئەو پارەیەی لەلای هاوڵاتییانە تووشی هەڵئاوسان ببێتەوە.
No Comment! Be the first one.