چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، سبەینێ حکومەتی عێراق دەستدەکات بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پەڕاوەکان دەچنە بەردەستی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ ئیمزاکردنی پەڕاوەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچە، بەڵام هەموو رێکارەکان رۆتینین، هەر سبەینێ فەرمان بە بانکی ناوەندیی عێراق دەکات کە پارەکە خەرجبکەن.
بەپێی میدیای هەواڵی عێراقی، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا نییە.
کاتی ناردنی موچە ئاشکراکرا
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، حکومەتی عێراق سبەینێ ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.