چاویارنیوز _ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، لەدوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی تەزویر، توانراوە ئەندامێکی باندەکە دەستگیربکرێت.
لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، لە 16-02-2026، ئەو ئەندامای باندەکە هاتووەتە سلێمانی بەمەبەستی ساغکردنەوەی بڕی ( 40 ) هەزار دۆلاری ئەمریکی، لەوکاتەدا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت، بەڵام تۆمەتبار خۆی رادەست ناکات و دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکان بەبـ.ـرینداری دەستگیرکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( 281 ) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکەی بەردەوامە.
ئاسایشی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە پارەی تەزویرکردووە
لە راگەیەنراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی ئەندامی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی تەزویری راگەیاند.
No Comment! Be the first one.