چاویارنیوز _ عێراق چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، دەڵێت: هەموو ئامادەکارییەکیش کراوە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
عامر خەلیل بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕاگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێی ڕاگەیاندین، هێشتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی. بڕیارە ڕۆژی شەممە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کۆببنەوە، ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکەین.
باسی لەوەشکرد، بۆری نەوت بەتەواوی ئامادەیە، کۆمپانیاکەمان 13 کارمەندی لە زاخۆ و ناوچەکانی دیکەی ڕێڕەوی بۆرییەکە تاوەکو تورکیا داناوە، 8 کارمەندیشی لە بەندەری جەیهاندا جێگیرکردوون و بەتەواوی ئامادەین بۆ هەناردەکردن.”
وتیشی: لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان گوتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند ڕادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەم دێت، 50ی بۆ ناوخۆ و 100 هەزاریش بۆ هەناردەکردنەوە، بەگوێرەی زیادبوونی بەرهەمیش، بڕی هەناردەکردن زیاتر دەکرێت.”
کۆمپانیای نەوتی باکوور:
ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاند: لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان گوتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند ڕادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەم دێت.

No Comment! Be the first one.