چاویارنیوز _ جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: مانگی 8ی ئەمساڵ داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد هەر 15 رۆژ جارێک نەگاتە 20 رۆژ، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگەکان بۆ بەغدا بنێرێت، تا بۆ ئەمساڵ پێی رابگەن هەموو مووچەکان بدرێت، بەڵام بەداخەوە، هەموو جارێک مانگ تێدەپەڕێت، ئەوکاتە هەرێم 120 ملیارەکە دەنێرێت، گەر بەو سیستمەی حکومەتی هەرێم بێت، مووچەیەکی دیکەی هەرێم دێت و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 مەرجە نەفەوتێت و بگوازرێتەوە بۆ ساڵی 2026، واتە عێراق ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هەرێمی دیاریکردووە کە بەپێی خەرجی فیعلییە؛ تێنەپەڕێنێت.
جەمال کۆچەر:
ئەمساڵ یەک مووچەی تر دێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: پێشتر داوامان لە حکومەت کرد، بۆ تەواوی مانگەکانی ساڵ، داهاتی ناوخۆ بنێرێت، بەداخەوە بەقسەمانی نەکرد.
No Comment! Be the first one.