چاویار نیوز- عەلی حەمەساڵح، دامەزرێنەری رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ڕایگەیاند، عێراق بە ڕوونی وتوویەتی: کەی 120ملیار دینارەکەتان نارد بڕیار لە مووچەی مانگی دوو دەدرێت و دەنێردرێت بۆ هەرێم.، ئەمڕۆش بە بیانووی نەبوونی داهات 120 دینار کۆنەبوەتەوە.
وتیشی، لەولاش دەسەڵاتداران و منداڵەکانیان خاوەنی ملیارە دۆلارن، سەدان موڵک و پرۆژەیان لەدەرەوەی وڵات هەیە، تاڵانی نەوت و قاچاخی و تاڵانی زەوی و سەرانەی بازگەو کاروانی زۆری ئۆتۆمبیل؛ سیمای ئەم حوکمڕانیەیە.
ئەمە جگە لە فەسادی گەورەو شکستی حوکمڕانی هیچی دیکە نیە، میدیایە زۆریشیان هەیە بۆ بەلا ڕێدابردنی تەرکیزی خەڵک، بە موبایل و ئۆتۆمبیلێک.
No Comment! Be the first one.