چاویار نیوز – عەلی حەمەساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، هەرێم ڕازی نیەو مەرجی هەیە، (٢٠٠ هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمیش ڕاگیراوە، دەڵێن: لەبەر مەترسی ئەم شەڕە کۆمپانیاکان وەستاون. هۆکاری سەرەکی ڕازی نەبوونی هەرێم بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم، پەیوەستە بە ناکۆکی لەسەر سیتمی گومرگی ئەسیکۆدا… هەرێم ئەو سیستمە ڕەتدەکاتەوە.
وتیشی ، ئەم کارتی بۆریە مەسوتێنن.گەروی هورمز ڕەنگە نەگاتە مانگێکی دیکە بکرێتەوە عێراق پێویستی بە بۆری هەرێمی کوردستان نامێنێ،ئەم بڕیارە نەیار بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.
هێمای بەوەشکرد،ئەگەر پلانی جێگرەوە هەیە بۆ موچەو ژیانی خەڵک، زۆر باشە، بەڵام ئەگەر بێ پلان دەڵێن: ناهێڵین: نەوت بڕوات و عێراق چی دەکات با بیکات هەڵەیەکی سیاسی گەورەیەو خەڵکی کوردستان باجەکەی دەدات.
No Comment! Be the first one.